خۆژیاننامە واتە نووسینەوەی ژیاننامەی خود. لە ویکیپیدیادا، ئەم کردارە نموونەیەکە لە دژایەتی خواستەکانی نووسین و بە ھەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە. ئەگەر ژیاننامەی تۆ ھەیە لە ویکیپیدیا، تەنیا کاتێک بۆت ھەیە دەستکاری ژیاننامەکەی خۆت بکەیت ئەگەر زانیاری ھەڵە و نادروست لابدەیت، یانیش ئەو دەقانە لابدەیت کە بە توندی دژی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانن. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی بێلایەنە، دوورکەوتنەوە لەم کردارەش بێلایەنی ویکیپیدیا ڕادەگرێت.
بۆچی خۆژیاننامە ڕێگەپێنەدراوە لە ویکیپیدیا؟
| « | کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە | » |
خۆژیاننامە ڕێگەپێنەدراوە لەبەر ئەم ھۆکارانە:
- ئەوان زۆرجار لایەنگرن، بەتایبەتی بە ڕووی نووسەردا. زۆرجار خۆژیاننامەکان بۆ بەسەرداھەڵدان و ڕێکلامکردن بۆ خوود دەنووسرێنەوە.
- ناتوانرێت ڕاستییەکەیان بسەلمێندرێت. ئەگەر تەنیا سەرچاوەی «باوەڕپێکراو» خۆت بیت، خوێنەران ناتوانن دروستییەکەی ھەڵبسەنگێنن.
- توێژینەوەی سەرەتایی ڕێگەپێنەدراوە، کە لەم جۆرە ژیاننامانەدا ھەن.