فەرەیدوون عەباسی دەوانی (بە فارسی: فریدون عباسی دوانی؛ ١١ی تەممووزی ١٩٥٨ لە ئابادان – ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە تاران) سیاسەتوان، زانایەکی ئەتۆمیی ئێرانی و مامۆستای فیزیکی پسپۆڕ لە تیشکی لەیزەر بوو. ئەو لە مانگی شوباتی ٢٠١١، دوای تیرۆرکردنی مەجید شەھریاری لەلایەن دەزگا بیانییەکانەوە لە ئێران، وەک سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەستنیشان کرا.[١] لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە تارانی پایتەخت لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا کە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران ئەنجام درا، تیرۆر کرا.
سەرچاوەکان
- ↑ «استشهاد طهرانجی وعباسی فی العدوان الإسرائیلی- الأخبار ایران - وکالة تسنیم الدولیة للأنباء». وکالة تسنیم الدولیة للأنباء (بە عەرەبی). لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.