|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨٠٬٤٥٣ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

باخچەی وشەکان (بە ژاپۆنی: 言の葉の庭) فیلمێکی درامیی ئەنیمێی ژاپۆنیی ٢٠١٣یە، کە نووسین، دەرھێنان و ئامادەکردنی لەلایەن ماکۆتۆ شینکای بۆ کراوە. لەلایەن کۆمیکس وەیڤ فیلمز بە ئەنیمەیشن کراوە و لەلایەن تۆھۆ دابەش و بڵاو کراوەتەوە. مییوو ئیرینۆ و کانا ھەنازاوا ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە، و مۆسیقاکەی لەلایەن دایسوکێ کاشیوا بۆ دانراوە لە جیاتیی تێنمۆن، کە ئاوازی بۆ زۆربەی فیلمەکانی پێشووی شینکای داناوە. ئاوازی گۆرانییەکە، «باران (Rain)»، لە بنەڕەتدا لەلایەن سێنری ئۆی لە ١٩٨٨ نووسراوە و جێبەجێ کراوە، بەڵام بۆ فیلمەکە دووبارە دروست کرایەوە و لەلایەن مۆتۆھیرۆ ھەتا وترا. فیلمەکە لە مانگایەکەوە، کە وێنەکردنەکانی لەلایەن میدۆری مۆتۆھاشی بۆ کراوە دروست کراوە، و دواتر لەلایەن شینکای کراوە بە ڕۆمان، کە ھەردووکیان لە ھەمان ساڵی فیلمەکە بوون.
فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر تاکاوۆ ئاکیزوکی، پێڵاوسازێکی ١٥ ساڵ کە حەزێکی زۆری بۆ دروستکردنی پێڵاو ھەیە، و یوکاری یوکینۆ، ژنێکی ٢٧ ساڵی سەیر کە ئاکیزوکی بەردەوام لە بەیانییە باراناوییەکاندا لە باخچەی نیشتیمانیی شینجوکو گیۆئین چاوی پێ دەکەوێت. لەکاتێکدا تاکاوۆ وانەی بەیانیانی خۆیی لەبەر دروستکردنی پێڵاوەکان جێ دەھێشت، یوکاری لەبەر کێشە تایبەتییەکانی ژیانی پیشەییی خۆی، خۆی لە کار دەدزییەوە. یوکاری ھیچ شتێک دەربارەی خۆی بۆ نموونە ناوی خۆی بە تاکاوۆ ناڵێت، لەکاتێکدا تاکاوۆ بە وتنی تامەزرۆییی خۆی بۆ پێڵاوەکان و پێشکەشکردنی دروستکردنی جووتێک پێڵاو بۆ یوکاری دەست پێ دەکات؛ کە تاکاوۆ کەسایەتیی یوکاری دەناسێت، ھەستەکان دەگەنە لووتکە چونکە ھەردووکیان تێدەگەن کە یەکترییان فێر کردووە «چۆن بە پێ بڕۆن». شینکای چیرۆکەکەی بە ناونیشانی چیرۆکی «دڵتەنگیی تەنیایی»، لەسەر بنەمای مانای وشە کۆنە ژاپۆنییەکە بۆ «خۆشەویستی» نووسی، و پێڵاوەکانی وەک خوازەیەک بۆ ژیان بەکارھێنا. بیرۆکە سەرەکییەکانی چیرۆکەکە بریتین لە باران، شیعرەکانی مان یۆشوو، و باخچە ژاپۆنییەکە. بە وتەی شینکای، جیاوازیی تەمەن لەنێوان دوو کەسایەتییە سەرەکییەکە و تایبەتمەندییەکانیان ئەوە دەردەخات کە چۆن خەڵک بەشێوەیەکی پچڕپچڕ و بەناڕێکی پێگەیشتوون، ھەتا ھەندێ جار باڵغەکانیش ھەست بە پێگەیشتنی زیاتر لە مێردمناڵەکان ناکەن.
بۆ یەکەم جار باخچەی وشەکان لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٣ لە فێستیڤاڵی گۆڵد کۆست فیلم لە ئوسترالیا نمایش کرا و لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ لە ژاپۆن بڵاوکردنەوەیەکی گشتیی ھەبوو. بۆ یەکەم بڵاوکردنەوەی ژاپۆنی، فیلمەکە لەگەڵ کورتەئەنیمەیشنێک بەناوی دارێکا نۆ مانازاشی (だれかのまなざし، وەرگێڕانی وشە بە وشە: تێڕوانینی کەسێک)، کە ھەر لەلایەن شینکای دەرھێندراوە نمایش کرا. باخچەی وشەکان خشتەیەکی بڵاوکردنەوەی نائاساییی ھەبوو چونکە لەو کاتەی یەکەم نمایشی سینەماییی ژاپۆنیی ھەبوو، لە ھەمان ڕۆژدا بە دیجیتاڵی لەسەر ئایتیوونس بڵاو کرایەوە، و لە ٢١ی حوزەیران، دی ڤی دی و بلوڕەیەکەی بڵاو کرانەوە لەکاتێکدا فیلمەکە ھێشتا لە سینەماکان بوو. فیلمەکە لەلایەن سێنتای فیلمۆرکز لە ئەمریکای باکوور، ئەنیمێ لیمیتد لە شانشینی یەکگرتوو و مادمان ئینتەرتەینمنت لە ئوسترالیا مۆڵەتی پێ دراوە. فیلمەکە ماوەیەکی باش لە سینەماکان نمایش کرا و لە چەندین بۆنەی فیلمی ناوخۆیی و جیھانی میوانداری کرا. بە درێژاییی ٢٠١٣ لە کۆگای ئایتیوونس پلەیەکی بەرزی ھەبوو، و وەک باشترین ئەنیمەیشنی ساڵ لە باشترینی ٢٠١٣ی ئایتیوونس ھەڵبژێردرا. خەڵاتی فیلمی سینەماییی کۆبیی ساڵی ٢٠١٣ و خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی فانتازیا و فێستیڤاڵی شتووتگارتی فیلمی ئەنیمەیشنی بردەوە. پێداچوونەوە سەرھێڵەکان بەگشتی باش بوون لەگەڵ پێداھەڵدانی جیھانی بە نیگارکێشییەکە، ھەرچەندە بۆچوونەکان دەربارەی چیرۆکەکە، ماوەی چیرۆکەکە و سۆزی خاڵی وەرچەرخانی چیرۆکەکە جیاواز بوون. (تەواوی وتار...)
- لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، فیلمی جەنگێک دوای جەنگێکی تر شەش خەڵاتی ئۆسکار دەباتەوە، لەوانە باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر بۆ پۆڵ تۆماس ئەندەرسن (لە وێنەکەدا).
- ٢٨ی شوبات – ئیسڕائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر ئێران، کە بووە ھۆی کوشتنی عەلی خامنەییی ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ چەندین بەرپرسی تری باڵای وڵاتەکە.
- ڕۆپ یێتە وەکوو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ھاوزایەندخواز لە ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا.
- ویلایەتە یەکگرتووەکان ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ڤێنیزوێلا و سەرۆکی وڵاتەکەی دەستگیر کرد.
- ١١ی تشرینی دووەم – ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی دەیان لایەنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی بۆ چالاکییە دیموکراسییەکانی لە ڤێنیزوێلا پێ بەخشرا.
- ١٦ی ئەیلوول – ڕۆبێرت ڕێدفۆرد، ئەکتەر و دەرھێنەری فیلمی ئەمریکی لە ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٢ی ئاب – لە ئەنجامی پێکدادانەکانی لالەزار لە سلێمانی، لاھوور شێخ جەنگی لەگەڵ براکەی و چەندین چەکداری تر دەستبەسەر کران.
- ٧ی ئاب – جیم لۆڤێڵ، ئەستێرەگەڕی ئەمریکی و فەرماندەی ئەپۆلۆ ١٣ لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٦٢٥: ڕودانی جەنگی ئوحود لەنێوان موسڵمانان و بێباوەڕەکانی قورەیش و کوژرانی حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب.
- ١٩٦٠: زانا و فەیلەسووفی ئیسلامی سەعید نوورسی ناسراو بە بدیع الزمان لە ئورفا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٠٠٤: بزووتنەوەی حەماس خالید مەشعەل وەک سەرۆک هەڵدەبژێرێت دوای کوژرانی ئەحمەد یاسین.
- … کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت؟